Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 05:44

ئەگەر هەیە لە هەولێر بۆ ماوەیەكی كاتی ئاوی ماڵان ببڕێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەكاتەوە كە ئەگەر هەیە بە شێوەی كاتی ئاوی ماڵان ببڕێت.

لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا هاتووە: ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەینەوە کە لەسەر داواکاری و پێشنیاری پێشووتری ئێوەی بەڕێز، بۆ ئەوەی پێشوەختە ئاگاداری هەر ئەگەرێکی بڕانی ئاو و وەستانی وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو بن و ئامادەکاری بکەن، ڕایدەگەیەنین كە:-

سەرەڕای ئەوەی ئێستا وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو بە تەواوی توانایانەوە کار دەکەن، بەڵام بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکان، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوو ڕادەی لێڵی (Turbidity) ئاوی ڕووبار بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات. ئەگەر ڕادەی لێڵییەکە گەیشتە سەرووی توانای وێستگەکانی پاڵاوتن، ئەوا ناچار دەبین بۆ پاراستنی کوالێتی ئەو ئاوەی دابین دەکرێت بۆ هاووڵاتییان وێستگەکان بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرین.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر داواشی لە هاووڵاتییان كرد هاوکاریان بن و لە ئێستاوە دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن و زیادەڕۆیی لە سەرفکردنیدا نەکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕاوەستانی وێستگەکاندا تووشی گرفتی کەمئاوی نەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.