ئهمرۆ ههینی، لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیان بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز و ئەنجامدانی هەڵپەڕکێی نەتەوەیی، پێشوازییان لە سەری ساڵی نوێی کوردی کرد.
لە ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا لە بارەی نەورۆز و دۆخی جەنگەوە لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و نوسیویەتی: له ڕێوڕەسمەکاندا، ئافرهتانی کورد بە پۆشاکی ڕەسەن و ڕەنگاوڕەنگی کوردییەوە دیمەنێکی جوانیان بە یادەکە بەخشی و بە هەڵپەڕکێی دەستەوستان لە دەوری ئاگری نەورۆز، کلتووری دەوڵەمەندی کوردەوارییان نمایش کرد
تیشکی گڕی نەورۆز کە لەسەر خشڵ و پۆشاکە پڕ لە نەخش و نیگارەکان دەدرەوشایەوە، شکۆیەکی زیاتری بە یادەکە دابوو.
هەرچەندە ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخەکانەوە، ئاپۆرای خەڵک لە هەندێک لە ناوچەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کەمتر دەبینرا، بەڵام جۆش و خرۆشی کوردستانییان بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە پیرۆزە نەتەوەییە وەک هەمیشە بەردەوام بوو و لە هەموو شار و شارۆچکەکان یادی نەورۆز بەرز ڕاگرترا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.