کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا دەتوانێت لە هەر کاتێکدا بێت دەست بەسەر دوورگەی "خارگ"ـی ئێراندا بگرێت
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانای ئەوەی هەیە لە هەر کاتێکدا بێت کۆنترۆڵی دوورگەی "خارگ"ـی ئێران بکات، کە بە ستراتیژیترین ناوەندی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە لە کەنداودا دادەنرێت.
ئەم هۆشدارییەی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە کە ئاستی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران ڕووی لە هەڵکشان کردووە و واشنتن بە وردی چاودێریی جووڵە و بنکە هەستیارەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دەکات.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی تاران بە فەرمی وەڵامی ئەم لێدوانەی کۆشکی سپییان نەداوەتەوە، بەڵام ئەم جۆرە هۆشدارییانە ئاماژەن بۆ ئەگەری زیاتر چڕبوونی فشارە سەربازی و ئابوورییەکانی سەر ئێران، بەتایبەت لە کەرتی وزەد
دوورگەی خارگ، کە دەکەوێتە قوڵایی ئاوەکانی کەنداو و 25 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئێرانەوە دوورە، بە "شاخوێنەری" ئابووریی ئەو وڵاتە دادەنرێت، نزیکەی 95%ی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان لە ڕێگەی تێرمیناڵە ستراتیژییەکانی ئەم دوورگەیەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم دوورگەیە کە خاوەنی کۆگای زەبەلاح و پێگەیەکی جوگرافیی گرنگە بۆ لەنگەرگرتنی تانکەرە نەوتهەڵگرە زەبەلاحەکان، لە مێژووی شەڕی نێوان عێراق و ئێرانیشدا یەکێک بووە لە ئامانجە سەرەکییەکانی پەکخستنی ئابووری و ئێستاش لە چوارچێوەی گرژییەکانی ناوچەکەدا، وەک ناوەندێکی هەرە هەستیار و ئامانجێکی گریمانەیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی تاران سەیر دەکرێت، کە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەری کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە ئاستی جیهانیدا دەبێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.