Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 22:35

سەرۆک بارزانی لە هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 20ـی ئاداری 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز و هاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی کردەوە، هەر لە ئاهەنگەکەدا  هەریەکە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی کوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و جەماوەرێکی بەرچاوی شاری هەولێر ئامادەی بوون.

ئەم یادە نەتەوەییە، کە ساڵانە وەک هێمایەکی ڕەسەنی خۆڕاگری و ئازادیی گەلی کورد یادی دەکرێتەوە، ئەمساڵیش بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی فراوان و لە کەشێکی پڕ لە سەقامگیری و ئاوەدانیدا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان پیرۆز کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.