سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەم نەورۆزە دەبێتە هۆکاری سەرکەوتنمان و شکست بە دوژمنانمان دەهێنین.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێوە ڕایگەیاند، کە بە پشتیوانی و یارمەتی خودا، ئەمساڵ دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی گەلی سەربەرز و قارەمانی ئێران.
قالیباف ئاماژەی بەوەش کرد، کە ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی شکست و "زەبر وەشاندن" لە هەر لایەنێک کە بیەوێت ئێرانی ئازیز وێران بکات.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا بە زمانێکی حەماسی جەختی لەوە کردەوە، کە کۆتایی ئەم قۆناغە بە خۆشی دەبێت و ناوی ئێران هەمیشە وەک تێکشکێنەری دوژمنان دەمێنێتەوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.