Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 14:15

تۆم باراک: جەژن دەرفەتێکە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەروست بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی دەکات و دەڵێت جەژن دەرفەتێکە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە

تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا  لە پەیامەکەیدا دەڵێت: لەم کاتەدا کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، جەژن دەبێتە دەرفەتێک بۆ تێڕامانی بێدەنگ و دروستبوونی هیوا. ئاماژە بەوەش کراوە کە تەنانەت لە کاتی گرژییەکان و نادیاریی ئاییندەشدا، گۆڕانکارییە ڕاستەقینەکان لە هەنگاوی بچووکەوە دەست پێدەکەن؛ وەک لێبوردەیی و میهرەبانی کە دەبنە هۆی دروستکردنەوەی پردی متمانە و لێکتێگەیشتن لە نێوان مرۆڤەکاندا.

هەر لە پەیامەکەدا جەخت کراوەتەوە، کە ئەم هەڵبژاردنە ژیرانە و هەنگاوە بچووکانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان و گۆڕینی دووبەرەکی بۆ گفتوگۆ و نەیارەکانیش دەکاتە هاوسێی یەکتر.

لە کۆتایی پەیامەکەدا، جارێکی دیکە جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕێگەی ئاشتی، خۆشگوزەرانیی هاوبەش و تێگەیشتنی قووڵ کرایەوە و هیوای جەژنێکی پڕ لە شادی، تەندروستی و ئارامی بۆ هەمووان و ئازیزانیان خوازرا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.