لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی سەربازی، مۆساد و شاباک، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ئیتڵاعات (هەواڵگری) لە تاران کرایە ئامانج و کوژرا.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانیان بە پشتبەستن بە زانیارییە وردە هەواڵگرییەکان، هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی حەوانەوەی "مەهدی ڕۆستەمی شەماستان" لە تاران و لە ئەنجامدا ناوبراو
کە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی هەواڵگریی ئێران بووە، کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل، شەماستان کەسایەتییەکی سەرەکی بووە لە داڕشتن و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان دژی هاووڵاتیانی ئیسرائیل و جولەکەکان لە سەرتاسەری جیهان، هەروەها لە
چەند ساڵی ڕابردوودا سەرپەرشتی چەندین تۆڕی چالاکیی نهێنی کردووە.
ە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە وەزارەتی هەواڵگریی ئێران دەزگایەکی ناوەندییە بۆ چالاکییە سیخوڕییەکان و چاودێریکردن و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
کوشتنی ئەم بەرپرسە لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیلدایە کە تێیدا دەیان بەرپرسی باڵای ئێرانی لە کاتی جەنگدا کراونەتە ئامانج، دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیلیش جەختیان لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان کردووەتەوە دژی بەرپرسانی ئێران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.