سوپای ئێران هۆشداری دەداتە بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕایدەگەیەنێت، لە هەر شوێنێکی جیهان بن ڕاوەدوویان دەنێن.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری ئەبولفەزل شکارچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە: "ئێمە چاودێری وردی بەرپرسان، فەرماندەکان، فڕۆکەوانان و سەربازە ترسنۆکەکانتان دەکەین."
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕاشیگەیاند: "لە ئێستاوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستماندایە، چیتر پارک، هاوینەهەوار و ناوەندە گەشتیاری و کاتبەسەربردنەکانی جیهان بۆ ئێوە پارێزراو نابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.