ئهمڕۆ هەینی ژان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا لە بیست و یەکەمین ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل و ئەمهریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانێكیدا بۆ ئیسرائیل رایگهیاند، پێویسته ئێران ڕێبازی سیاسی خۆی بگۆڕێت تا دهرچهی چارهسهری بۆ ئهم دۆخه بێته كایهوه.
ژان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تەلئەبیب گوتی: ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی جهنگ هەرچییەک بێت، دەبێت دواجار به چارەسەرێکی سیاسی تەواو بکرێت کە کاریگەرییە بەردەوامەکانی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
راشیگهیاند: "ڕێژیمی ئێران دەبێ دۆخی خۆی لهبهرچاو بگرێت و لە بنەڕەتدا ڕێبازی خۆی بگۆڕێت.”
وەزیری فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، "سەقامگیری ناوچەکە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ئەو پلانە ئاشتییەی کە ئەمهریکا لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا سەبارەت بە غەززە ڕایگەیاندبوو، کە بریتییە لە ڕێگەدان بە هاتنە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ بەربەست، چەکداماڵینی حەماس و زیندووکردنەوەی ئاسۆیەکی سیاسی لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ فهلهستین و ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.