سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و هیوا دەخوازێت ئەم جەژنە ببێتەمایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: بە گەرمی و لە ناخی دڵەوە، جەژنی نەورۆزی نەتەوەیی و سەری ساڵی نوێی کوردی لە ئێوە و لە خێزانیسەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواویهێزە ئەمنییەکان پیرۆز دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتەمایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە: نەورۆز گوزارشتێکی قووڵە لە مێژوویەکی پڕ لە تێکۆشان‌و داستانەکانی خۆڕاگریی نەتەوەیەک کە هه‌ميشه به ئيراده‌يه‌كى به‌هێزه‌وه به‌ره‌نگارى ستەم بووه‌ته‌وه و هه‌رگيز ڕاده‌ست نه‌بووه. نەورۆز هێمای تێکشکانی تاریکی و نوێبوونەوەی ژیانە، ئەو ڕاستییەى مێژووە کە دەیسەلمێنێتهیچ هێز و چەکێک ناتوانێت گڕی ئازادیخوازی لە ناخیکورددا بکوژێنێتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: ئەمڕۆش ئاگری نەورۆز بۆ ئێمە بانگەوازێکی بەردەوامە بۆكۆڵنهدان، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان، بۆ تهبايى و پێكهوهيى. گوڕ و تينى به‌هێزمانه بۆ ئه‌وه‌ى بەئیرادەيهكى نەورۆزییانە، دەستکەوتە دەستوورییەکانمانبپارێزین و فيدراڵى و قەوارەی سیاسیی هەرێمیکوردستان وەک بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتیساڵههامان، پته‌و و به‌هێز بهێڵینەوە.
ئەمساڵ لە کاتێکدا پێشوازی لە بەهار و نەورۆز دەکەین،ناوچەکەمان بە دۆخێکی هەستیار و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت. مەترسییەکانی شەڕ و لێكه‌وته‌كانى لە هەموو لایەکەوەدهردهكهون. بۆیە ئەرکی هەموومانە بە بەرپرسیاريهتیىمێژوویییەوە کار بکەين تاکوو هەرێمی کوردستان و عێراق لەم ئاڵۆزییانە بەدوور بگرین. ئاشتی و ئاشتیخوازی؛ گەورەترین هێزی ئێمەن و تەنیا لە سایەیسەقامگیریدا دەتوانین داهاتوويهكى باشتر بنيات بنێين.
هەر لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: لە پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراقدا،وێڕاى دەستخۆشی له هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى، دووپاتیدەکەینەوە کە له‌م دۆخه‌دا هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى هه‌ولێر ـ به‌غدا و جێبەجێکردنی ڕاستەقینەیدەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پاراستنی مافی هەمووپێکهاتەکان، تاقە گەرەنتییە بۆ عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر. ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشەفاکتەری ئارامی و سه‌قامگيرى دەمێنینەوە و دەستیلێكگهيشتن و دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: داواتان لێ دەکەم لە کاتی گەشت و سەیراندا، بەوپەڕیوریایییەوە ڕەچاوی سەلامەتیی خۆتان و خێزان و ئازیزانتان بكه‌ن. بەتایبەتى لەم ڕۆژگارەدا کەناوچەکەمان بە دۆخێکی ئاڵۆز و پڕ لە لێکەوتەیمەترسیداری شەڕدا تێدەپەڕێت، پێویستە هەمووان زياتر ئاگادارى خۆتان بن.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا هاتووە: ده‌بێ پابەندی ڕێنمایییەکانی هاتوچۆ و لایەنەپەیوەندیدارەکان بن، تاکوو ئەم جەژنە بە ئارامى و سەلامەتی بكه‌نه‌وه و هیچ ناخۆشییەک یادی نەورۆزمانلێ تاڵ نەکات. پاراستنی ژینگە و سروشتی جوانیکوردستان، ئەرکێکی نیشتمانی و نیشانەیشارستانیبوونی ئێمەیە و ده‌بێ پابه‌ندى بين.
نەورۆز لە هەموو ئەو گەلانەش پیرۆز بێت کە ئەم یادەدەکەنەوە. خواى مه‌زن ئێوه هه‌مووتان و گه‌ل و نيشتمانمان بپارێزێت و ئاشتى و ئارامى و دڵنيايى؛ باڵبه‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان و ته‌واوى مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.