Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 01:58

هەواڵگری ئەمریكا: ئێمە و ئیسرائیل لە شەڕی ئێران بیركردنەوەی جیاوازیمان هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانیی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، كە ئەمریكا و ئیسرائیل لە بە ئامانجگرتنی شوێنە ستراتیژییەكانی ئێران بیروبۆچوونی جیاوازییان هەیە.

توولسی گابارد بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریكا رایگەیاند: ئیسرائیل لە هێرشەكانی سەر ئێران زیاتر كار لەسەر لەناوبردنی سەرۆك و فەرماندەكان دەكات، بەڵام ئەمریكا كار لەسەر لەناوبردنی ژێرخانی سەربازی دەكات.

راشیگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشتر چەند جارێك بە ئاشكرا جەختی كردۆتەوە كە واشنتن خوازیارە سەرۆكی نوێ بۆ ئێران دیاری بكات.

توولسی گابارد ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ سەرۆكی ئاژانسەكانی هەواڵگریی ئەمریكا كردووە بۆ تاوتوێكردنی ئەو هەڕەشانەی دەكرێنە سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا.

لەناو كۆبوونەوەكەدا توولسی گابارد گوتوویەتی ئیسرائیل لە شەڕی ئێران ئاماجیەتی سەركردەكان لەناو ببات و بیانكوژێت، لەنێویاندا عەلی خامەنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام ئەمریكا دەیەوێت توانا سەربازییەكانی ئێران لە دروستكردنی مووشەكی بالیستی و كەشتییە جەنگییەكان و ژێرخانە سەربازییەكان لەناو ببات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.