Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:29

نووسینگەی سیستانی: رۆژی شەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

کوردستان TV
100%

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق سبەی هەینی وەك درێژكراوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری كرد و دووسبەی شەممەی كردە جەژن.

نووسینگەی عەل سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق رایگەیاند: سبەی هەینی درێژكراوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.

راشیگەیاند: رۆژی شەممە 21/3/2026 یەكەم رۆژی مانگی شەوال و جەژنە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سبەی هەینی لە هەرێمی كوردستان و لای سوننەكانی عێراق و سعوودییە و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی، وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دیاری كراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.