Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 18:54

ماکرۆن داوای دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان واشنتۆن و تاران دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگه‌یاند، خوازیاری دانوستانی راستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێرانه‌ بۆ کەمکردنەوەی گرژییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له‌باره‌ی پرسی ژێرخانی وزه‌وه‌.

ماکرۆن له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ژمارەیەک لە دەوڵەتانی کەنداو بۆ یەکەمجار لە توانای بەرهەمهێنانیاندا کراونەتە ئامانج، هەر وەک چۆن پێشتر ئێران کرابووە ئامانج.

داواشی کرد هه‌رچی زووه‌ گوتووێژی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئەمریکییەکان و ئێرانییەکان لەسەر ئەم پرسە ئەنجامبدرێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.