Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 15:02

ئێران: هەرکەشتیەک بە هورمزدا تێپەڕێت دەبێت باج بدات

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی ئێران پلانی سەپاندنی باج بەسەر ئەو کەشتییانە تاوتوێ دەکات کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە پلانێکیان پێشنیاز کردووە بۆ سەپاندنی ڕسوومات و باج بەسەر ئەو کەشتییانەی کە گەرووی ستراتیژیی هورمز وەک ڕێڕەوی گواستنەوە بەکاردەهێنن.

ئاژانسی دەنگوباسی (ئیسنا) لە زاری سومەیە ڕەفیعی، پەرلەمانتاری تاران بڵاویکردەوە، لە پەرلەمان کار دەکەن بۆ داڕشتنی پلانێک کە تێیدا وڵاتان ناچار بکرێن ڕسوومات و باج بدەن بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر بەکارهێنانی گەرووی هورمز وەک ڕێڕەوێکی ئارام بۆ گواستنەوەی وزە و ئاسایشی خۆراک.

ئەم پێشنیازە لە کاتێکدایە کە گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان و بەشێکی زۆری نەوت و گازی جیهانی لێوە هەناردە دەکرێت، هەربۆیە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە کاریگەریی گەورەی لەسەر جوڵەی بازرگانی و نرخی وزە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.