Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 09:36

واشنتن پۆست: تێچووی شەری ئێران200ملیار دۆلارە

کوردستان TV
100%

سێ هەفتە بەسەر دەستپێکی جەنگی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تێدەپەڕێت، چاودێرانی سیاسی و ئابووری هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم جەنگە کاریگەریی توند و درێژخایەنی لەسەر ئابووری واشنتن دەبێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، تا ئێستا نزیکەی 200 ملیار دۆلار لەم جەنگەدا خەرج کراوە، بەڵام پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم بڕە پارەیە تەنها سەرەتایە و پێشبینی دەکرێت تێچووی کۆتایی بگاتە 1 ترلیۆن دۆلار، کە وەک "باجێکی قورس" لەسەر ئابووری ئەمریکا و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێت.

لەم چوارچێوەیەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمە "جەنگێکی سەپێنراوە" و بەسەر گەلی ئەمریکا و ئێراندا دروستکراوە. هاوکات ڕەخنەی توند ئاراستەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و لایەنگرانی لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەکرێت و بە هۆکاری سەرەکی ئەو بارگرانییە داراییە گەورەیە دادەندرێن کە ڕووبەڕووی واشنتن بووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.