Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 09:36

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی تەلئەڤیڤ بیستران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" ڕایگەیاند، دەنگی 3 تەقینەوەی بەهێز لە ئاسمانی تەلئەبیب بیستراوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە دەستپێکردنی هێرشی موشەکی لە لایەن ئێرانەوە.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، چەند موشەکێکیان دەستنیشان کردووە کە لە لایەن ئێرانەوە بەرەو خاکی وڵاتەکەیان هەڵدراون، ئاماژەی بەوەش کرد کە سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی موشەکەکان کەوتوونەتە کار.

ئەم پەرەسەندنە نوێیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی نائارامدا تێدەپەڕێت و دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەکان، زەنگی مەترسی لە تەلئەبیب و دەوروبەری لێدراوە و هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.