سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بایکۆتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات نەک بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی (مۆندیال).
لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکی فیدراسیۆنەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان وەک هەڵبژاردەی نیشتمانی لە کێبڕکێکانی مۆندیالدا بەردەوام دەبن، بەڵام بایکۆتی هەر جۆرە چالاکی و پەیوەندییەکی وەرزشی لەگەڵ ئەمریکادا دەکەن.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە گرژییە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان تاران و واشنتن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و ئەمەش ڕەنگی داوەتەوە سەر کایە جیاوازەکان، لەوانەش کایەی وەرزشی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەو بوارەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.