دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعوودیە ئاشکرایان کرد، هێزەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان موشەکێکیان تێکشکاندووە کە بەندەری "یەنبۆ"ی لەسەر دەریای سوور کردبووە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، موشەکەکە پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی لە ئاسماندا تەقێندراوەتەوە و ڕێگری لە کەوتنەوەی هەر زیانێکی گیانی یان ماددی کراوە. بەندەری یەنبۆ یەکێکە لە گرنگترین بەندەرە ستراتیژی و پیشەسازییەکانی سعوودیە لەسەر کەناراوەکانی دەریای سوور و پێگەیەکی گرنگی لە هەناردەکردنی وزەدا هەیە.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بارودۆخێکی هەستیار و پڕ لە گرژیی سەربازیدا تێدەپەڕێت و چەندین جار دامەزراوەکانی وزە و ژێرخانی ئابووری وڵاتانی ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
لەو چوارچێوەیەدا، حکوومەتی سعوودیە جەختی لەسەر پاراستنی سەروەری خاکەکەی و دامەزراوە ستراتیژییەکان کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێکارە پێویستەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات دەگرنەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.