Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 13:10

نرخی گاز لە ئەورووپا بە ڕێژەی زیاتر لە 35% بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

دوای هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر دامەزراوەیەکی گاز لە وڵاتی قەتەر، نرخەکانی گاز لە بازاڕەکانی ئەورووپا بازدانێکی گەورەیان بەخۆیەوە بینی و بە ڕێژەی زیاتر لە 35% بەرزبوونەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکانی وزە لە جیهان و بە تایبەت لە ئەورووپا، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی گواستنەوەی وزە و هێرشکردنە سەر کەرتی گازی قەتەر تووشی شڵەژان بوون، کە قەتەر یەکێکە لە دابینکارە سەرەکییەکانی گازی سروشتی بۆ وڵاتانی ئەورووپا.

لەم چوارچێوەیەدا، شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بەردەوامی گرژییەکانی ناوچەکە و کرانە ئامانجی دامەزراوەکانی وزە، کاریگەری ڕاستەوخۆ و نەرێنی لەسەر بەرزبوونەوەی تێچووی وزە و گوزەرانی هاووڵاتییان لە وڵاتانی ئەورووپا دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.