ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی دوو هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەددین، دوو چەکداری ئەو هێزە کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، فەوجی 4ـی سەر بە لیوای 30 لە دەشتی نەینەوا کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا چەکدارێکیان کوژراوە و 2ـی دیکەش بریندار بوون. حەشد لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەو هێرشانەی بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گەڕاندەوە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا حەشدی شەعبی ئاشکرای کرد کە خاڵێکی لیوای 31ـی هێزەکانیان لە نزیک فڕۆکەخانەی "سینییە" لە پارێزگای سەڵاحەددین کراوەتە ئامانج، لەوێش چەکدارێکی دیکەیان کوژراوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە کە بەهۆی بەردەوامی فڕینی فڕۆکەکان لە ئاسمانی ناوچەکە، تیمەکانی فریاکەوتن ڕووبەڕووی گرفتی زۆر بوونەتەوە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان و گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.