Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 07:44

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 112.7 دۆلار

کوردستان TV
100%

نرخی نەوت و گاز لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد ویەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 4.98% بەرزبووەوە

لە دواین مامەڵەکانی بازاڕی وزە لەسەر ئاستی جیهان، نرخی نەوتی خاو و گازی سروشتی بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆیەوە بینی و نرخی نەوتی برێنت ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی بازاڕی جیهانی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 4.98% بەرزبووەوە و گەیشتە 112.7 دۆلار، هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساس (WTI) بە ڕێژەی 0.66% ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە 96.96 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەر لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی بازاڕدا، نرخی نەوتی موربان بە 116.8 دۆلار بە جێگیری مایەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهات.

لەلایەکی دیکەوە، نرخی گازی سروشتی هاوشێوەی نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و بە ڕێژەی 3.16% نرخەکەی زیادی کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا یەکەیەکی گازی سروشتی بە 3.162 دۆلار لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.