ئهمڕۆ چوارشەممە، ئەفغانستان بهبۆنهی هاتنی جەژنی ڕەمەزان ئاگربەستی لە ململانێکانی لەگەڵ پاکستان ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسلام ئاباد دووپاتی کردبووەوە کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان شەڕ لەگەڵ کابول ڕادەگرێت.
عەتاوڵا تەلار وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان، ڕایگەیاند، ئاگربەستی جەژنی ڕەمەزان لەسەر داوای وڵاتانی ئیسلامی برا سعوودییە و قەتەر و تورکیا بووە و لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تا نیوەی شەوی دووشەممە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ درێژدەبێتەوە.
لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، "پاکستان بە نیازپاکی و بەپێی پێوەرەکانی ئیسلامی ئەم دەستپێشخەرییە دەکات".
وهزیری راگهیاندنی پاكستان هۆشداریشیدا لەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دەستبەجێ و بە هێزێکی تەواوەوە دەستپێدەکەنەوە لە ئەگەری هەر هێرشێکی سنووربەزێن، یان هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، یان هەر ڕووداوێکی تیرۆریستی لە ناوخۆی پاکستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.