Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 05:48

مەسعوود پزیشکیان: هێرشکردنە سەر نەوتی ئێران ئەنجامی خراپی دەبێت

کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری ئێران بە توندی هێرشکردنە سەر کۆگاکانی نەوت لە ئێران سەركۆنە دەکات و جەخت دەكاتەوە كە ئەم کارە دەرئەنجامی گەورەی دەبێت لەسەر هەموو جیهان.

مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند "هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ژێرخانی وزە و دامەزراوە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی سەرکۆنە دەکەم و هۆشداری دەدەم لەوەی ئەم جۆرە هەنگاوانە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن".

ئاماژە بەوەش دەكات کە ئەم جۆرە "کردەوە شەڕەنگێزییانە" هیچ دەستکەوتێک بۆ "دوژمن" و لایەنگرانیان بەدەست ناهێنێت، بەڵکو تەنها دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و قووڵکردنەوەی قەیرانەکان لە ناوچەکەدا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، هۆشداری توند دراوە کە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە دەرەنجامی وای لێ دەکەوێتەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵ دەردەچن و مەودای کاریگەرییەکانی تەنها لە سنووری ناوچەکەدا نامێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی دروستبوونی تەنگژەیەک کە تەواوی جیهان دەگرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.