سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانیان دەیان گەشتی ئاسمانیی هێرشبەرییان بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران ئەنجامداوە و تێیدا زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیژیی سەربازییان پێکاوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج پێکهاتبوون لە بنکە و کۆگاکانی هەڵگرتن و هەڵدانی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).
ئاماژە بەوەش دراوە کە لە هێرشەکاندا سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، سەکۆکانی هاویشتنی مووشەک و کارگەکانی بەرهەمهێنانی کەرەستەی جەنگی لە ناو خاکی ئێران تێکشکێنراون.
ئەم هێرشە بەرفراوانەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، کە گرژییەکانی نێوان تەلئەڤیڤ و تاران گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و ئیسرائیل جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە پەکخستنی ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ ڕێگری لە هەر هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.