دادگای باڵای سعوودییە سبەی پێنجشەممەی وەك درێژكراوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری كرد و دووسبەی هەینی كردە جەژن.
دادگای باڵای سعوودییە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: لە تەواوی وڵاتی سعوودییە مانگی شەوال نەبینرا، بۆیە سبەی پێنجشەممە بە درێژكراوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز دادەنرێت.
راشگەیاند: رۆژی هەینی رێكەوتی 20/3/2026 دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
دوای سعوودییە، هەریەك لە وڵاتانی قەتەڕ و ئیماڕاتیش رۆژی هەینییان وەك یەكەم رۆژی جەژن دیاری كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.