وەزیری زانیاری و میدیای پاکستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریداوە بە شێوەیەکی کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغنستان ڕابگرێت.
عەتاوڵا تارر وەزیری زانیاری رایگەیاند کە ئەم بڕیارەی پاکستان لەسەر داوای هەر سێ وڵاتی (سعوودییە، قەتەر و تورکیا) و بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دراوە، تاوەکو دەرفەتێک بۆ ئارامی لە ناوچەکەدا بڕەخسێت.
وەزیری زانیاری پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیشی کردەوە، کە ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر "ژێرخانی پاڵپشتییان لەناو خاکی ئەفغانستان"، لە نیوەشەوی 18 لەسەر 19ی ئاداری 2026 دەست پێ دەکات و تاوەکو نیوەشەوی 23 لەسەر 24ی ئاداری 2026 بەردەوام دەبێت.
ئەم هەنگاوەی ئیسلام ئاباد لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی سەر سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویان لە زیادبوون کردبوو، بەڵام بەهۆی بۆنەی جەژنەوە و لەسەر داوای وڵاتانی ناوچەکە بڕیاری ئاگربەستێکی کاتی دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.