Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 05:28

حکوومەتی هەرێم پشووی جەژنەکانی نەورۆز و ڕەمەزانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی نەورۆز و ڕەمەزانی پیرۆز، لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا.

لە راگەیەنراوێکدا ‌حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پشووەکە لە سبەی پێنجشەممە ڕێکەوتی (19ی ئاداری 2026) دەست پێ دەکات و تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) بەردەوام دەبێت، کە ئەمەش هەردوو بۆنە نەتەوەیی و ئایینییەکە دەگرێتەوە.

هاوکات ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لەپێناو پەکنەکەوتنی کاروباری هاووڵاتییان، لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکاندا دەوام بەشێوەی ئێشکگری (خەفەر) بەردەوام دەبێت و ئامادەکاری پێویست بۆ ئەو ماوەیە کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.