وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، هەناردەکردنی غازی سروشتی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە عێراق بە تەواوی ڕاگیراوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا.
لە راگەینراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەش دراوە، کە ڕاگرتنی هەناردەی غازەکە بەهۆی کارکردن لە هێڵەکانی گواستنەوە و چاکسازی تەکنیکی بووە لەلایەنی ئێرانەوە، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوور دروست کردووە.
وەزارەتی کارەبا جەختی کردەوە کە لە هەوڵداین لە ڕێگەی بەکارهێنانی سووتەمەنی جێگرەوە، ڕێگری لە پەککەوتنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان بگرن، داواشی لە هاووڵاتییان کردووە تا دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازەکە هاوکار بن لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.