فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، گەورەترین کێڵگەی غازی سروشتییان لەناو خاکی ئێران کردە ئامانج و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە گەیشت.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەواڵییەکان، هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە و تێیدا چەندین دامەزراوەی ستراتیژی و گرنگ لە ناو کێڵگەکەدا کراونەتە ئامانج. ئاماژە بەوەش دراوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکە بیستراوە و دوکەڵێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئیسرائیل جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم هێرشە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی تاران و پەکخستنی سەرچاوە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتەدایە کە بۆ مەبەستی سەربازی بەکاری دەهێنن.
تا ئێستا لایەنی ئێرانی بە فەرمی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ڕانەگەیاندووە، بەڵام میدیا نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هێرشە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر کەرتی وزە و هەناردەی غازی ئێران دەبێت و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەباتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.