بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە بەڕێوەیە و ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بەمەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت وە لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی پێنجشەممە 19ـی ئادار، کەشناسی ڕایگەیاند: تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست سەرجەم ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێک و بەهۆیەوە لە کاتەکانی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە شەپۆڵێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: شەپۆلی بارانبارینەکە لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەبێت و بارانبارین بەشێوەی نمەباران و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت هەروەها ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە.
کەشناسی باسی لەوەشکرد: لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکووک لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارانبارین تێیدا زیاتر دەبێت و ئەگەری بارانبارینی بە لێزمە هەیە وە ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە لە کاتی بارانبارینی بە لێزمە، هەروەها پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
لە کۆتایدا کەشناسی ڕاشیگەیاند: کاریگەری ئەم شەپۆلەی کە سبەی دەست پێدەکات بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت. لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور لە ماوەی ڕۆژی هەینی 20ـی ئادار لەگەڵ یەکشەممە 22ـی ئادار. کاریگەری ئەم شەپۆلە بە بارانبارین و چالاک بوونی خێرای با و هەورە تریشقە و بارانی بەلێزمە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێ ناوچە بەراورد بە ڕۆژانی تر زیاتر دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | چوارشەممە | پێنچشەممە |
| هەولێر | 18 | 19 |
| سلێمانی | 18 | 20 |
| دهۆک | 18 | 18 |
| هەڵەبجە | 20 | 21 |
| زاخۆ | 19 | 19 |
| چەمچەماڵ | 19 | 21 |
| سۆران | 17 | 18 |
| حاجی ئۆمەران | 8 | 9 |
| پیرمام | 14 | 15 |
| گەرمیان | 21 | 23 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.