Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 15:25

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆریی هەرێمەوە دەستی پێ کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی و بە مەبەستی ڕەچاوکردنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی ڕووبەڕووی ناوچەکە و وڵات بووەتەوە، پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێ کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی ئادار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاتژمێر 6:30ـی  بەیانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، وێستگەی نەوتی "سارالو" خراوەتە گەڕ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ڕێگەی ئەم وێستگەیەوە ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک دەگوازرێتەوە بۆ وێستگەی فیشخابوور، پاشان لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهانی تورکی لەسەر کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست دەکرێت.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵێنگارییەکان و بەردەوامیدان بە هەناردەی وزە لەم بارودۆخە هەستیارەدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.