Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 00:50

بۆچی ناتۆ رەتی كردەوە هاوكاری ئەمریكا بكات لە كردنەوەی گەرووی هورمز؟

کوردستان TV
100%

سەرۆكی فینلاندا هۆكاری رەتكردنەوەی رێكخراوی ناتۆ لە هاوكاری ئەمریكا بكات سەبارەت بە كردنەوەی گەرووی هورمز، ئاشكرا كرد.

ئەلیكساندەر ستووب سەرۆكی فینلاندا بۆ ئاژانسی فەرمی وڵاتەكەی گوتی: بەهۆی ئەوەی پێشتر ئەمریكا سەبارەت بە شەڕی ئێران پرسی پێ نەكردوون، بۆیە هیچ هاوكارییەك بۆ كردنەوەی هورمز پێشكەش ناكەن.

هەروەها گوتی: لەبەر ئەوەی پێشتر هیچ پرسێكیان سەبارەت بە شەڕ پێ نەكراوە، لەبەر ئەوە فینلەندا هیچ هێزێك نانێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم لێدوانەی سەرۆكی فینلاندا لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوای لە وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ بەتایبەتیش چین و فرەنسا و ژاپۆن و كۆریای باشوور و بەریتانیا كردبوو هاوكاریان بێت لە وەرگرتنەوەی گەرووی هورمز، وەڵامی زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا نەخێر بوو و یەكێتی ئەوروپاش جەختی كردەوە كە ئەوان ناچنە نێو شەڕی ئێرانەوە.

گەرووی هورمز كە بە نزیكەیی یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهان پێیدا تێدەپەڕێت، نزیكەی سێ هەفتەیە هاتوچۆی كەشتی نەوتی و بازرگانی تێیدا وەستاوە بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمەش وای كردووە نرخی نەوت و سووتەمەنی و بەشێك لە كاڵا بازرگانییەكان لە تەواوی جیهان بەرز ببێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.