ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە تەلەفۆن لەگەڵ تۆم بەڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریا دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا قسەی کرد و باسیان لە دۆخی عێراق کرد.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی باردۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان عێراق و ناوچەکە کرا.
لە پەیوەندییەکەدا تۆم بەڕاک سڵاو و ڕێزی سەرۆک دۆناڵد ترەمپی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ ئامادەیی دەربڕینی بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بەردەوامە و تیمی هەرێمی کوردستانیشی ڕاسپاردووە کە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت بکرێت لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک لەم دۆخە سەختەدا.
مەسرور بارزانی گوتیشی، ئەوەی پێویست بێت بۆ بەرژەوەندی گشتی دەیکەن و داواشی لە ئەمەریکا کرد کە بەردەوام بێت لە ڕۆڵی چاودێرانەی خۆی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی گومرگ و ئابلووقەی بازرگانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.