Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:36

سوپای پاسداران کوژرانی فەرماندەی بەسیجی پشتراست کردەوە

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی کوژرانی فەرماندەی باڵای بەسیجی پشتراست کردەوە و رایدەگەیەنێت كە لە بۆردومانێکدا کوژراوە.

غوڵامڕەزا سولەیمانی سەرۆکی رێکخراوی بەسیج لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە هێرشێكی سەربازیدا شەوی دووشەممە لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا.

سەرلەبەیانی رۆژی سێشەمە سوپای ئیسرائیل پشتراستی کردوە کە ناوبراو لەگەڵ عەلی لاریجانی لە بۆردومانێکدا لە تاران کوژراوە، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پشتراستی کردەوە کە غوڵامڕەزا سولەیمانی کوژراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر کوژرانی لاریجانی نەداوە.

غوڵامڕەزا سولەیمانی سەرۆکی رێکخراوی بەسیجی ئێران بوو، یەکێک بوو لە گەورە بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی ئێران و یەکێک بوو لە متمانەپێکراوترین کەسەکان لەلایەن ‌‌حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.