Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 22:09

شێروان دووبەردانی بۆ (کوردستان تیڤی): هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتوون و سبەینێ هەناردەکردنی نەوت دەست پێ دەکات.

شێروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمشەو شاندی هەردوو ‌حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆبوونەوە و رێککەوتن کراوە كە نەوتی عێراق و نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەست پێ بکات. ئاماژەی بەوەش دا كە بڕی هەناردەكە هەر چەندێک بێت ئەو بڕە دەنێردرێت.

دووبەردانی گوتیشی، هەردوولا رێککەوتوون لیژنەیەکی ئەمنی بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتەکە دروستکراوە و بۆرییەکە دەپارێزێت و رێگر دەبێت لە هەر گرفتێک.

لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائل و ئێران، گرفت بۆ گەرووی هورمز دروست بوو، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە هەناردەی نەوتی عێراق گرفتی بۆ دروست ببێت، ئێستاش رێککەوتن کراوە نەوتی عێراق لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جیهان بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.