Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:39

ماکرۆن: بەشداری هیچ ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی لە گەرووی هورمز ناکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت "بە هیچ شێوەیەک بەشداری هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ناکەین بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز".

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەشداری هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ناکات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام هاوکاری ئەمریکا دەکات و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانیان دەکات.

ئەم لێدوانەی ماکرۆن لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پەیوەندی بە ماکرۆنەوە کردووە و نمرەی 8 لە 10ی پێداوە بەهۆی پشتیوانیکردنی لە کۆکردنەوەی هاوپەیمانان بۆ پاراستنی دەریاوانی لە تەنگەوەکەدا.

ئەم لێدوانەی ماکرۆن لە کاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی فەرەنسا و ئەوروپا رایانگەیاندبوو كە بە هیچ شێوەیەک بەشداری ناکەن لە شەڕ لەگەڵ ئێراندا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.