Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:26

ئێران ڕەتی دەكاتەوە موجتەبا خامنەیی بۆ چارەسەری گوازرابێتەوە مۆسکۆ

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئێران لە مۆسکۆ ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە موجتەبا خامنەیی ڕابەری باڵای نوێی ئێران بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترابێتەوە بۆ ڕووسیا.

کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس)  رایگەیاند: ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی رابەری نوێ دەکرێت دوورن لە راستییەوە و ئەمە شەڕێکی دەروونی نوێیە، سەرکردەکانی ئێران پێویستیان بە هەڵهاتن نییە بۆ پەناگە یان شاردنەوە یان چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات.

لە لایەکی دیکەشەوە گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا دمیتری پێسکۆڤ لەمبارەیەوە رایگەیاند، هیچ زانیارییەکی پێنەگەیشتووە لەبارەی ئەو بابەتەوە و ئەم بابەتەی نە بیستووە.

لە 28 ی شوباتەوە ئیسرائیل و ئەمەریکا هێرش دەکەنە سەر ئێران و دەیان کەس لە بەرپرسان و کوژراون لەوانە ڕابەری باڵا عەلی خامنەیی و بەرپرسانی ئەمنی و تاران چەندین کەسی دیکە و لە بەرامبەریشدا، ئێران بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی عەرەبی کردە ئامانج و بووە هۆی کوشتن و برینداربوونی چەندین کەس.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.