Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 05:50

ئیمارات دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی و ئاساییبوونەوەی دۆخی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

دوای ڕاگرتنی کاتی بۆ ماوەی 2 کاژێر بەهۆی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە، دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە ئیمارات دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی و ئاساییبوونەوەی جووڵەی فڕۆکەکانی لە ئاسمانی وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەمە، دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە دەوڵەتی ئیمارات، گەڕانەوەی باری ئاسایی بۆ جووڵەی گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند. ئەم بڕیارە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 2 کاژێر لە ڕاگرتنی کاتیی گەشتەکان هات کە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی گیرابووە بەر.

ئاژانسی هەواڵی ئیمارات بڵاویکردووەتەوە، دەستەی فڕۆکەوانی جەختی کردووەتەوە، "گەشتە ئاسمانییەکان گەڕاونەتەوە دۆخی ئاسایی خۆیان، ئەمەش دوای دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی دۆخەکە و هەڵگرتنی ئەو ڕێکارە نائاساییانەی کە بەشێوەیەکی کاتی پەیڕەو کرابوون."

دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دوای هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر و ورد بۆ لایەنە ئەمنی و تەکنیکییەکان و بە هەماهەنگیی ته‌واو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دراوە، تاوەکو سەلامەتیی سەرنشینان و فڕۆکەکان بە تەواوی پارێزراو بێت.

پێشتر و لە بەرەبەیانی هەمان ڕۆژدا، ئیمارات بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکە، ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی گەشتەکاندا بە شێوەیەکی کاتی و بەشەکی داخستبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.