Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 21:17

باڵیۆزخانەی ئەمریكا داوا لە هاووڵاتییانی دەكات دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیەنراوێكدا داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کرد دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن.

لە بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا كە ئەمشەو دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە: میلیشیاکان تا ئێستا چەندین هێرشیان بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەمریکی و ئامانجە ئەمریکا لە سەرتاسەری عێراق، بۆیە پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکی دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن.

هەروەها هاتووە: گرووپ و میلیشیاكان چەندین جارە هێرش دەكەنە سەر ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا، هەروەها بەردەوام هێرش دەكەنە سەر ناوچەكانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر.

بۆیە باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد "بەهۆی مەترسییەکانی تیرۆر و ڕفاندن و ململانێ چەکدارییەكان و ناسەقامگیری و سنوورداربوونی توانای حکوومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری فریاگوزارییەكان، بۆ هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق نەکەن، هەروەها ئەگەر تا ئێستاش لەوێن، ئەوا دەستبەجێ ناوچەكە جێبهێڵن".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.