Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:50

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی بكوژی مامۆستا دلێر ساڵح رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە ئەمڕۆ دووشەممە مامۆستا دلێر ساڵح مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدینی لە ماڵەكەی خۆیدا كوشتبوو و دواتریش ئاگری لە ماڵەكەیان بەردابوو.

پۆلیسی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە دوای ئەوەی لە گەڕەکی (ئاری - شۆڕش) لە شاری هەولێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی (دکتۆر دلێر ساڵح) کە سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بوو لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەددین، کوژراوە و تەرمەکەی و ماڵەکەشی سوتێنراوە.

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند: هەر زوو توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین بەناوی (ز. ع. ح. ع) خەڵکی دیالە لەدایکبووی (2005) و دوای کوشتی دکتۆر دلێر، ئۆتۆمبێلەکەشی بردووە و کاتژمێر (12:39) خولەک هەولێری جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەش دا "بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک و دیالە، کاتژمێر (5:30) خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمەتبار لە بازگەی (خان بەنی سەعد) لە دیالە بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەوە دەستگیر کرا.

پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە كە هەماهەنگی کراوە بۆ ئەوەی تۆمەتباری بکوژ بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی دادگا بکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.