Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:34

 عه‌لی لاریجانی ڕەخنە لە وڵاتانی ئیسلامی دەگرێت کە لەو شەڕەدا لە تەنیشت ئێرانەوە نەوەستاون

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕەخنەی لە وڵاتانی ئیسلامی گرت کە لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە تەنیشت کۆماری ئیسلامی نەوەستاون و داوای کرد لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل یەکبگرن.

لاریجانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بە زمانی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "جگە لە حاڵەتە دەگمەنەکان و تەنیا لە سنووری هەڵوێستە سیاسییەکان، هیچ وڵاتێکی ئیسلامی لە پاڵ گەلی ئێراندا نەوه‌ستا".

ئاماژەی بەوەشکرد،"هەندێک لە حکوومەتە ئیسلامییەکانی كه‌نداو لەمە دوورتر ڕۆیشتن و گوتیان ئێران بووەتە دوژمن، چونکە بنکە ئەمه‌ریکییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیلمان لەسەر خاکه‌كانیان کرده‌ ئامانج".

لاریجانی پێی وایه‌ کە هەڵوێستی ئەم حکوومەتانە پێچەوانەی "قسەی پێغەمبەرە" كه‌ ده‌ڵێت: هەرکەسێک گوێی لە پیاوێک بێت کە هاوار دەکات، ئەی موسڵمانان و وەڵامی نەداتەوە، ئەوا موسڵمان نییە”.

لە سەرەتای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەری لە 28ی شوباتەوە، ئێران هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکاتە سەر دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی، کە بە گوتەی خۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌ ئامانج له‌و وڵاتانه‌ .

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.