دادگای باڵای سعوودییە ئاشكرای كرد كە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە چاودێری بینینی مانگی شەوال دەكەن بۆ دیاریكردنی رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
دادگای باڵای سعوودییە ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا داوای لە سەرجەم موسڵمانانی وڵاتەكەی كرد ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 18/3/2026 چاودێری بینین مانگی شەوال بكەن.
راشیگەیاند: هەر كەسێك بەچاوی ئاسایی یاخود بە چاویلكە و ئامێری تایبەت مانگی بینی، پەیوەندی بە نزیكترین دادگاوە بكەن.
ئەگەر ئێوارەی رۆژی چوارشەممە مانگی شەوال بینرا، ئەوا رۆژی پێنجشەممە دەكرێتە جەژن، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوە فەلەكییەكان ئەستەمە رۆژی چوارشەممە مانگ ببینرێت و بە ئەگەرێكی زۆر رۆژی هەینی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.