Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:34

عەباس عێراقچی: تا ئەو جێگەیەی پێویست بکات بۆ جەنگ ئامادەین

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تا ئەو شوێنەی پێویست بکات بەردەوامی بە شەڕ دەدات و ڕووبەڕووی ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بچێتە شەڕەوە بۆ هەر شوێنێک کە بەرەو ڕووی بێتەوە، تا ئەو شوێنەی پێویست بکات بەردەوامی پێ بدات و ڕووبەڕووی نەیارەکانی دەبێتەوە. 

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: " پێموایە ئەمریکا و ئیسرائیلیش وانەیەکی زۆر باش فێربوون و تێدەگەن کە مامەڵە لەگەڵ چ جۆرە وڵاتێک دەکەن، وڵاتێک کە درێغی ناکات لە بەرگریکردن لە خۆی و ئامادەیە بچێتە شەڕەوە بۆ هەر شوێنێک کە بەرەوڕووی بێتەوە".

زیاتر لە دوو هەفتەیە شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان ئەو سێ وڵاتەدا بەردەوامە و شەڕەکە زیانی ملیاران دۆلاری لە وڵاتانی ناوچەکە داوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.