سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ بۆ عێراق کۆبووەوە و باسیان لە دۆخی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە غولام محەمەد ئیسحاقزای، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ بۆ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى کرد.
لە كۆبوونه‌و‌ەكه‌دا دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ کران. نێچیرڤان بارزانی وێڕاى سوپاسكردنى ئاماده‌يى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیری و هاوكارييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو چەسپاندنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە، ئیسحاقزای سوپاسی هاريكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى کوردستانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان کرد و پابەندیی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ بەردەوامیی يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.