ئه‌مڕۆ یەکشەممە، حكوومه‌تی ئێران داوای لە وڵاتانی جیهان کرد خۆیان لە هەر کردارێک بپارێزێت کە ئاڵۆزی و ململانێکان زیاتر بكات، دووپاتیشی كرده‌وه كه دانوستان له‌گه‌ل واشنتۆن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
لای خۆی، ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای هاوکاری نێودەوڵەتیی كرد بۆ دەستەبەرکردنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا.ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه جه‌نگ دژی ئێران پێی ناوه‌ته سێیه‌م هه‌فته‌وه.
هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە تاران حەز بە دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ناکات، ئەمەش لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی تره‌مپ کە گوایە کۆماری ئیسلامی شكستی هێناوه و ده‌یه‌وێت ڕێككه‌وتن بكات.
عێراقچی بە سی بی ئێس نیوزی ڕاگەیاند، ئێمە تەنها بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین و هیچ هۆکارێک نابینین بۆ قسەکردن لەگەڵ ئەمریکییەکان، چونکە ئێمە قسەمان لەگەڵ ئەوان دەکرد کاتێک بڕیاریاندا هێرش بکەنە سەرمان.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ژان نۆئێل بارۆت هاوتا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، عێرەقچی داوای لە گەلانی جیهان کرد خۆیان بەدوور بگرن لە هەر کارێک کە بتوانێت ئاگری شه‌ڕ گه‌رمتر بكات.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە ترەمپ داوای لە چەند وڵاتێک کرد کەشتی جەنگی بنێرن بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی دابینکردنی نەوتی جیهانی کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.