Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 04:24

ئیسرائیل ژمارەی برینداران بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی ئێران بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەكشەممە ژمارەی بریندارانی لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی ئێران بڵاو كردەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل: بەهۆی هێرشەكانی ئێران تا ئێستا 3138 هاووڵاتی ئیسرائیلی بریندار بوون كە 81 كەس لەوان تا ئێستا لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە.

راشیگەیاند: لەنێو ئەو بریندارانەی كە تا ئێستا لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە 9 كەسیان بارودۆخی تەندروستییان زۆر خراپە و تا ئێستا مەترسی لەسەر ژیانیان ماوە، بەڵام بارودۆخی 8 كەسەكەی دیكە مامناوەندە.

هەروەها رایگەیاند: بارودۆخی 57 بریندارەكەی دیكە سووك و ئێستا لە نەخۆشخانەكان چارەسەری وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ـەمین رۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، بۆردومانی و هێرشی مووشەكی و درۆن لەنێوان هەرسێ وڵات تا ئێستا زۆر بە چڕی و توندی بەردەوامی هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.