Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 16:31

سوپای پاسداران: لە هەوڵدان بۆ کوشتنی نەتانیاهۆ بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%

سوپای پاسداران ژمارەیەک پێگەی ئیسرائیلی لە تەلئەڤیڤ بۆردومان کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر لەم هێرشانەدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەکوژرابێت، لە هێرشکردن بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ بڵاو کردەوە و تێیدا هەڕەشەی کوشتنی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە، هێزەکانیان شەپۆڵێکی نوێی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە چوارچێوەی قۆناغی 52ـەمینی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستەقینەی 4" ئەنجامداوە. جەختیش کراوەتەوە کە لەو هێرشانەدا چەندین پێگەی ئیسرائیلی و ئەمریکی لە ناوچەکەدا کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ کوژرانی ژمارەیەک کرێکاری ئێرانی لە شارە پیشەسازییەکان، کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گیانیان لەدەست دابوو. 

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە شێوازێکی لێکدراو ئەنجامدراوە و تێیدا چەندین پێگە لە نێو خاکی ئیسرائیل بە ئامانج گیراون کە ناوچە پیشەسازییەکانی تەلئەڤیڤیان گرتووەتەوە و هەروەها 3 بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پێکراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.