Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 22:27

 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر بە توندی سەرکۆنە دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە کرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر، کە بەهۆیەوە 2 پاسەوان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانەی کونسوڵخانەکە گەیشت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم:

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە کرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانەی کونسوڵخانەکە گەیشت

.لە کاتێکدا هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بكات و ئەنجامدەرانی بدۆزێتەوە و سزایان بدات، تاکوو چیتر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات نەکەونە مەترسییەوە.


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.