Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 09:53

خانەقین.. پێشمەرگەیەک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بریندار کرا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە بازگەی "باوە مەحمود" لە سنووری قەزای خانەقین، هێزەکانی حەشدی شەعبی تەقەیان لە پێشمەرگەیەک کرد و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان، پێشمەرگەکە کارمەندی لیوای 3ی پیادەی گەرمیانە و کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیان، دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە سنووری گوندەکانی خانەقین، لە کاتی گەڕانەوەی بەرەو کەلار لە بازگەی باوە مەحمود ڕووبەڕووی دەستڕێژی گولـلە بووەتەوە.

بەرپرسێکی لیوای 3ی پیادە لە گەرمیان ڕایگەیاند: "پێشمەرگەکە لە کاتی تێپەڕبوونی لە بازگەکە، تووشی دەمەقاڵێ بووە لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی، دوای دوورکەوتنەوەی لە بازگەکە، لە پشتەوە دەستڕێژی گولـلەی لێ کراوە، کە سێ فیشەک بەر جەستەی و فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە."

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بریندارەکە، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەتا گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار و دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە، بەڵام لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

ئەو پێشمەرگەیە خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سنووری قەزای کفرییە و ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو ڕێگای بازگەی باوە مەحمودی بۆ گەڕانەوە بەکارهێناوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.