Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:20

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

دوای ماوەیەک لە داخستنی، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ڕۆژی شەممە 14ـی ئادار، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە 15ـی ئاداری 2026، دەروازەکە لەگەڵ دەروازەی گومرگیی (تەمەرچین)ـی لای ئێران بە ڕووی هاووڵاتییان و بازرگاناندا دەکرێتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا  هاتووە، سەرجەم بازرگانان، کۆمپانیاکان، هاوردەکاران و هەناردەکاران دەتوانن وەک پێشتر دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە و هاتوچۆی گەشتیاریش بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.